پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، هەموو بڕیارەكانی حكومەتی عێراقی بۆ ناردنى ٤٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێمى کوردستان هەڵوەشاندنەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیارى ناردنى پارە بۆ هەرێم نایاساییە.
مستەفا سەناد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانى ڕاگەیاندووە، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا سەرجەم بڕیارەكانی پێشوو و ئێستای حكومەت لەبارەى ناردنى پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق باسیلەوەشکرد، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق پێیى وایە، بڕیارى ناردنى پارە بۆ هەرێم نایاساییە.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر سودانی بڕیاریدا بوو، كە ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەرنەبڕی بەناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە بە نایاسایی ناوی برد.
هـ.ئ