داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆکوژییەکانی دوێنێی بەغدا لە ئەستۆ گرت کە بەهۆیانەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداو ١١٠ی دیکەش برینداربوون.
ماڵپەڕی ئەعماق کە سەر بە ڕێکخراوی چەتەکانی داعشە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامانج لەو هێرشە لێدان بووە لە موسڵمانانی شیعە.
ئەو هێرشە گەورەترتن کردەی خۆ کوژییە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو کە لە بەغدا دەکرێت، بەتایبەت لەگەڵ کۆتاییهاتنی داعش لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧ تەقینەوەی خۆکوژیش دەنگی نەماوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەمانگی ئابی ڕابردوو بڵاویکردەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار چەتەی داعش لە عێراق و سوریا چالاکییان بەردەوامە.
بە مانگێک پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی ٢٠١٨ لە عێراق واتە هەر لەم مانگەدا، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە هەمان ناوچە ڕوویدا کە بەهۆیەوە ٣٥ کەس کوژران.
ی. ک