پێنجشەممە, 4 يون 2020 – 13:23 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوای ئەوەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا، هەرێمی “بێ چەک”ـیان بۆردوومانکرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆش هێزەکانی ڕژێمی سوریا بەرەی باشوری ئیدلبیان تۆپباران کرد.
بە گوێرەی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ڕژێم ناوچەکانی فتێر، کەنسەفرا، سفوحان و دەوروبەری مەزرای هالۆبا لە جەبەل زاویە و گوندەکانی دەوروبەری ئیدلیبیان تۆپباران کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا،لە کاتێکدا شەڕ لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزەکانی ڕژێم بە قورسی بەردەوام بوو، هەرێمی “بێ چەک”ـیان بۆردوومانکردووە.
ش.ف