ئێوارەی دوێنێ و دوای ئەوەی مستەفا ئەدیب ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا گەیشتە بەیروتی پایتەخت.
بەپێی بەرنامەی دیدارەکانی ماکرۆن کە لەلایەن باڵیۆزخانەی فەرەنساوە لە لوبنان ڕاگەیەندراوە، شەوی ڕابردوو، دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ ‘فیروز’ ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی لە ماڵەکەی کۆبووەتەوە.
هەروەها بڕیارە ماکرۆن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و بەشداری لە جەژنی ١٠٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی لوبنان بکات.
جێگای ئاماژەیە، ماکرۆن مانگی ڕابردووش، دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەیروت، وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی بیانی گەیشتە پایتەختی لوبنان و پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لەو وڵاتە و چکاسازی لە دامودەزگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند.
ب.ک