دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشكرایکرد، سزای زیندانییکردن بۆ دوو بەرپرسی پێشووی دامەزراوەی شەهیدان دەرچووە بە تاوانی زیان گەیاندنی ئەنقەست بە دارایی گشتی بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دینار.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، هەریەک لە جێگری دامەرزراوەی شەهیدان و ئەندامی ئەنجومەنی چاودێری پێشوو، هەستاون بە ئەنجامدانی گرێبەستێک لەنێوان دامەزراوەی شەهیدان و یەکێک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بە بەهای حەوت ملیار و ١١٦ ملیۆن و ٩٨٤ هەزار دینار کە پابەند نەبوون پێیەوە.
هەروەها دەڵێت، دادگای تاوانەکانی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی لە بەغدا دوای لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان و لێکۆڵینەوەی کارگێڕی و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، دوو بەرپرسەکە هەڵهاتن، دادگاش گەیشتە ئەو بڕوایەی کە کەموکورتییان هەیە.
دوپاتیشیدەکاتەوە کە دادگا بە غیابی بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانیکردنی حەوت ساڵ بەسەر تاوانباران بەپێی مادەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی سەروەرت و سامانەکانیان.
ی. ک