دوو تەقینەوەی خۆکوژی بەغدای پایتەختیان هەژاندو بەهۆیەوە دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.
کەمێک لەمەبەر دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیران لە ناوەڕاستی بەغدا ڕوویانداو زیاتر لە ٤٠ قوربانییان لێکەتووە.
دوابەدوای تەقینەوەکە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەیە زیاتر لە ١٣ کەس و بریندارەکانیش ٢٨ کەس، تا دێت ئاماری قوربانیەکانیش زیاتر دەبێت.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەکە، زیانە گیانییەکان لە دوای تەقینەوەی یەکەم زیادیان کردووە، کاتێک خەڵكێکی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکە کۆبوونەتەوە، تەقینەوەی دووەمیش ڕوویداوە کە لە بازاڕێکی نزیک لە گۆڕەپانەکە ڕوویداوە کە ناوچەیەکی ئێجگار قەرەباڵخە.
ی. ک