دوو زیندانیی کە ١٩٨ ڕۆژە لە یەکێک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن تا مردندان، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئوزگور کاراکایا و دیدەم ئاکمان کە لە بەندینخانەی شاکارانی ئیزمیر بە هۆی نادادی و ناعەدالەتیی دادگاکان و خراپی بارودۆخی ناو بەندیخانەکان، ماوەی ١٩٨ ڕۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردن (ڕۆژووی مردن) کردووە، بە زۆرەملێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
نووسینگەی یاسای گەل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاکمان و کاراکایا ڕەوانەی نەخۆشخانەی یەشیلیورتی دەوڵەت کراون، ڕێگەش نادرێت خانەوادەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
لە لایەکی دیکەوە، خانەوادەی ئەو دوو زیندانییە، دەڵێن: هەردووکیان بە بڕیاری داواکاری گشتی بە زۆرەملێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانن.
ک.س