چوؤرشەممە, 13 ماي 2020 – 21:29 ڕۆژنیوز ـ دیوانیه
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكومه‌تی عێراق، توشبوونی ١١٩ كه‌سی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ توشبوو.
زهیر عه‌لی شعلان، پارێزگاری دیوانیه و سه‌رۆكی تۆڕی قه‌یرانه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی، له سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: هاتووچۆی گشتی له‌ناو پارێزگای دیوانیه ڕاده‌گه‌یه‌نین، سه‌رجه‌م ڕێگاكانی هاتووچۆ بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه داده‌خه‌ین و ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه جگه له ئۆتۆمبیل ماتۆڕسكیلیش ده‌گرێته‌وه و هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه بۆ زیاتر پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانی پارێزگاكه و پابه‌ند بوونه به ڕینماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا له هه‌موو عێراق.
هه‌روه‌ها، حه‌سه‌ن مه‌ندیل، پارێزگاری بابل، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م ڕێگاكانی هاتووچۆ بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه داخست .
هه‌ر ئه‌مڕۆ، حه‌سەن ئه‌لته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌یی عێراق، مه‌ترسی زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆرۆنای ڕاگه‌یاندو داوایكرد هه‌مووان پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببنه‌وه تا له‌وه زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها داوای له پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان كرد، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و داوا له هاوڵاتیان بكه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
د.ع