دۆخی تەندروستی عەلی کوش، زیندانی سیاسی، کە نزیکەی سێ ساڵە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدایە خراپە و ڕووبەڕووی مەترسیەکی زۆر بووەتەوە و داوای ئازاد کردنی دەکرێت.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی لە هەفتەی ٣٠١٢ دا لە لقی ئیهادەی ئەنقەرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی عەلی کوشدا کە لە زیندانی ژمارە ٣ی تارسوس-ی دەوڵەتی تورکدایە.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی عەلی کوش زیندانی سیاسیدا و لەسەر ناوی دەستپێشخەریەکە نورای چەڤیرمەن، لە لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئیهادە لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و باسی دۆخی کوش و نەخۆشەکانی دیکەی کرد و ڕایگەیاند کە کوش ١٢ی کانونی ٢٠١٨ دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانکرا.
وتیشی: “کوش ساڵی ٢٠١٥ تووشی نەخۆشی گەدە بووە، لە نەخۆشخانەی مێرسین ٢ جار نەشتەرگەری بۆکراوە، دوای ئەوە گەدەی هەستیار بووە، ٢٠١٦ سینگی تووشی گیران بووە و نەیتوانیووە هەناسە هەڵبمژێت، هەر بۆیە ڕەوانەی زانکۆی مێرسین کراوە و لە کاتی نەشتەرگەریدا ٢ جار دڵی ڕاوەستا، جگە لەوەش جارێکی دیکەش نەشتەرگەری بۆکراوە و ٨ کاتژمێر لەژێر نەشتەرگەریدا ماوەتەوە هەربۆیە پێویستە ئازاد بکرێت، نورای چەڤیرمەن، ئاماژەی بەوەشدا کە لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بووەتەوە، بۆیە پێویستە لە دەرەوە دەرمان بکرێت و دادگاییکردنەکەی دوابخرێت.
ک.س