یەكشەممە, 5 أبر 2020 – 13:03 ڕۆژنیوز ـ دیالە
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگای دیاڵه، یه‌كێك له‌و پێنج هاوڵاتیه‌كی دوێنێ ئه‌نجامی پشكنیهكهی ڕاگه‌یه‌ندرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، گیانی له‌ده‌ستدا و باری ته‌ندروستی یه‌كێكی دیكه‌یان ناجێگیره.
فارس ئه‌لعه‌زاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی دیالە، ئەو زانیارییانەی بە ڕۆژنیوز دا و وتیشی: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی دانیشتووی گەڕەکی عەسری شارۆچکەی بەلەدوز بووە.
هەروەها، وتی: دوان له پێنج توشبووه‌كه، ژنن و یه‌كێكان دانیشتوی به‌عقوبه‌یه ته‌مه‌نی ٥١ ساڵه و ئه‌وی دیكه‌یان دانیشتوی گوندی كهشكوڵی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌یه و ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵه، تووشبووەیەکی دیکە سه‌ربازی سوپای عێارقه و ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه و دانیشتوی پارێزگای ناسریهیە و له سنوری دیاله ده‌وام ده‌كات، ئەوی دیکەش خەڵکی بەلەدوزە.
ش.ف