دووشەممە, 27 أبر 2020 – 13:09 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە داوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل لە ئاسمانی خاکی لوبنانەوە، بە فڕۆکە پێگەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووەتە ئامانج.
ڕوانگەکە ئاشکرایکردووە کە لەو هێرشەدا، بە لانیکەمەوە چوار ئەندامی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران و سێ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ ئاژانسی سانای سوری، بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هێرشە، ڕایگەیاند: سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕژێمی سوریا زۆربەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەکراون، لەسەر ئاسمان بێکاریگەر کردووە.
ک.س