لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل، بۆسەر ڕیفی دێرەزۆر، ١٦ چەکداری سەربە ئێران کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵیکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەربەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل پێگەی هێزەکانی ئێران و چەکدارە گرێدراوەکانی لە بوکەمال لە ڕیفی دێرەزۆر کردووەتەوە ئامانج.
بە گوێرەی هەواڵەکە لەو هێرشانەدا، ١٦ چەکداری ئێران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان سەربە ‘حزبوڵای عێراق’ـن.
جێگای ئاماژەیە، هەر شەوی ڕابردووش، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی تی-٤ لە پارێزگای حومس کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئێرانە.
ب.ک