دەستەی دەستپاکی عێراق سێ باڵەخانەی گران بەها کە موڵکی دەوڵەت بوون و لەلایەن خەڵکییەوە داگیرا کرابوون، دەگێڕێتەوە بۆ شارەوانی کەرکوک کە بەهاکەیان زیاتر لە ٤٦ ملیار دینار بووە.
دەزگای لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکردووە، نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەت دەستپاکی کەرکوک هەستاوە بە دیاریکردی چەند حاڵەتێکی زیادەڕەویکردن لەسەر چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون کە موڵکی شارەوانی بوون و چەند کەسێک هەستابوون بە داگیرکردنی و دواتر بە کرێیان دابوونەوە بە هاوڵاتیان.
دەستەکە دەڵێت، ڕوبەری یەکێک لەو باڵەخانانە ٢٢٨ دۆنم بووە بە بەهای ٢٧ ملیار دینار، هەروەها یەکێکی دیکە لە باڵەخانەکان کە کڕین و فرۆشتنیشی پێوە کرابوو لە دەرەوەی یاسا، هەموو مامەڵەکانی هەڵوەشێنراوەتەوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ دەوڵەت کە ڕوبەرەکەی ٩٥ دۆنم بووە بە بەهای زیاتر لە ١٥ ملیار دۆلار.
حاڵەتی سێیەمیش لەلایەن ئەو کەسەی داگیری کردبوو، کرابوو بە باڵەخانەی نیشتەجێبوون کە ڕوبەرەکەی پێنج دۆنم بووە بە بەهای زیاتر لە چوار ملیار دینار و بە بڕیاری دادگای کەرکوک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکەی دەرچووە.
ی. ک