ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ ٢٨ به‌رپرسی باڵا ده‌ركراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە له مانگی ئایاری ڕابردوودا، چوار فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ٢٤ فه‌رمانی بانگهێشتكردن به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراقی ده‌ركراوه.
لە بارەی ناسنامەی ئەو کەسانەوە دەستەکە ڕایگەیاندووە ئه‌ندامێكی خولی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌زیرێكی پێشوو و وه‌زیرێكی پێشووتر، سێ پارێزگاری پێشوو و پێنج پارێزگاری پێشووتر و پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئێستا و نۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوو لە ناویاندان.
ها-غ