هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دۆخی عێراق بەرەو ئارامی هەنگاو دەنێت و گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەری دۆخەکە دەستی پێکردووە،
دوای خۆپیشنادانەکانی هەردوو بەرەی لایەنە شیعیەکان لە بەغدا دۆخی عێراق رووی لە ئارامبونەوە کردووە و چەند دەستپێشخەریەک بۆ چارەسەری دۆخەکە و لێکنزیککردنەوەی هەردوو بەرەکە خراوەتەڕوو.
ریاض وەحیلی، شرۆڤەکاری سیاسی عیراق، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز و خۆپیشاندانەکانی بەرگری لە سەروەری، لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، دوای ئەو دەستپێشخەریانەی کە بۆ گفتوگۆیەکی گشتگیر لە نێوان چوارچیوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر خراونەتەڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ژماره‌یه‌ك داواكاری له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌درییه‌وه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، كه هه‌موویان پێویستیان به گفتوگۆیه‌كی گشتگیر و نیشتیمانی هەیە”.
وەحیلی رونیکردەوە، لە ئێستا پێویستە مێزێكی دیالۆگی تۆكمه له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و رەوتی سه‌دری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستا و به‌رده‌وامبوون له پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بکرێت.
لە ڕۆژی ٢٧ی تەمموزەوە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دووجار بینای پەرلەمانیان کۆنتڕۆڵکرد و دووجاریش نویژی هەینی یەکگرتوویان ئەنجامدا، لەبەرامبەردا لایەنگرانی چوارچیوەی هەماهەنگیش لەدەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا موقتەدا سەدر، ڕیبەری ڕەوتی سەدر لە وتاریکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، دەبێت پەرلەمانی عیراق هەڵبوەشیتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
لە کاردانەوەی لێدوانەکەی سەدردا لایەنە سیاسیەکان ئەو داوایەی سەدریان پەسەند کرد و داوایناکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گفتوگۆ ئەنجام بدرێت، رۆژی هەینیش نوینەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی موقتەدا سەدری کرد.
ها-غ