سێشەممە, 2 يون 2020 – 13:17 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید-١٩”، لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
جیهانپور، ڕایگەیاند: لە ٢٤ کەتژمێری ڕابردوودا، تووشبوونی سێ هەزار و ١١٧ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و ٦٤ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان لە ئێران گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٥٦٢ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش، گەیشتە حەوت هەزار و ٩٤٢ کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ١٢٣ هەزار و ٧٧ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٥٦٥ تووشبووش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
ک.س