عێراق بڕیاریداوە زیاتر لە ٩٥ هەزار خێزانی بێ باوک ئینتەرنێتی بێ بەرامبەریان بۆ دابین بکرێت و لە سەرەتاش ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە منداڵیان لە خوێندنگەیە.
عەلی عەبدولزەهرا، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری گشتگیر لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، داتا و ژمارەی ئەو خێزانانەی کە خزمەتگوزارییەکە دەیانگرێتەوە تۆمارکراوە و نێردراوە.
بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری گستگیر لەدەستەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەولەویەت لە پێدانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەردا بۆ ئەو خێزانانەیە کە منداڵەکانیان لە خوێندنگەن.
ها-غ