دووشەممە, 20 أبر 2020 – 11:10 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، کەمێک لەمەوبەر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق.
پێشتر ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە لەو سەردانەدا، زەریف لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکیڕژێمی سوریا و وەلید موعەلم وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پێشهاتە سیاسییە مەیدانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا گفتوگۆ دەکەن.
هەر ئەمڕۆ ئاژانسی فارسی ئێرانی ئاشکرایکرد، ئامانجی سەردانەکەی زەریف بۆ دیمەشق، گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی سوریایە، پێش دانیشتنی سێقوڵی “ڕوسیا، ئێران و تورکیا” کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە چوارچێویە دانوستانەکانی ئاستانە ئەنجامبدرێت.
ش.ف