لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨١ ھەزار تۆن ماسی فرۆشراوە و ژمارەی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی گەیشتووەتە نزیکەی ٣٨٠٠ کێڵگە.
دەزگای سەرژمێری ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی ٨١ ھەزار و ٣٤ تۆن ماسی فرۆشراوە، لەو بڕەش ٦٤ ھەزار و٧٩٦ تۆنی لە بەرھەمی کێڵگە ناوخۆییەکانی بەرھەمھێنانی ماسی بووە.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لەو بڕە ماسیە فرۆشراوە بەرھەمی ڕوبارەکان بووە بە تایبەت لە پارێزگای بەسرە، کە توانراوە زیاتر لە دوو ھەزار تۆن بەرهەم بهێندرێت.
ئەوەسی ڕوونکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە نزیکەی ٣٨٠٠ کێڵگەی بەرھەمھێنان ماسی بۆ فرۆشتن بەرھەمھێنراوە و نزیکەی ١٢ کێڵگەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
ها-غ