وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران و ئەمریکا دانوستانێکی نوێ بکەن پێویستە سعودیەش تێیدا بەشداربێت.
فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە، لەگەڵ تۆڕی “سی ئێن بی سی”ی ئەمریکا، قسەیکرد و باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی دەیەوێت، لە ئەگەری دانوستانی نوێی ئەمریکا و ئێران، بەشداری ئەو دانوستانە بێت.
بن فەرحان بە ئاماژەدان بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران، ڕایگەیاند: دەتوانرێت ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت، کە پێش لە پڕچەک کردنی ملیشیاکانی ئێران لە ناوچەکە بگرێت و ڕێگە نەدات ناوچەکە بە مووشەکەکانی ئێران، وێران بکرێت.
ب.ک