فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ڕایگەیاند لە سنووری شاری کەرکوک سەرچەتەکەی داعشیان دەستگیرکردووە، کە لەچەندین تاواندا بەشداریی کردووە و پێشتر بەپێی یاسای تیرۆر داواکراوە.
ئەمڕۆ پۆلیس فیدڕاڵی عێراق، دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعشی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقەوە لە سەنتەری شاری کەرکوک ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی‌دا هاتووە: به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری و به‌دواداچوونه‌كان، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ح. ح. ت) له‌سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرا، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده باڵاكانی داعش و به‌پێی مادده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراو بوو، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراوه له شارۆچکەی عه‌باسی، به‌شداریی له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دژ به‌هێزه ئه‌منیه‌كاندا كردووه و له‌ئێستاشدا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
د.ع