سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەپاش ٨ ساڵ، ئەمڕۆ گەیشتە دیمەشق پایتەختی سوریا و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسە ڕوسییەکان، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ شاندێکی یاوەری بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی سوریا، ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت لاڤرۆڤ لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا و وەلید موعەلیم، وەزیرەی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دواینجار ساڵی ٢٠١٢ سەردانی سوریای کردبوو، لە پاش ٨ ساڵ، ئەمە بۆ جاری یەکەمە کە سەردانی سوریا دەکات.
ک.س