موقتەدا سەدر، لەماوەی مانەوەی لە بەغدا داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کردبوو، پەیوەندی پێوەبکەن و کات و شوێنی کۆبوونەوە دیاریبکەن، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێنەگەیشتبوو، لە بەرامبەردا ئەمڕۆ سەدر بەغدای جێهێشت و گەڕایەوە نەجەف.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لەماوەی مانەوەی موقتەدا سەدر لە شارى بەغدا داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کردبوو، کە پەیوەندی پێوە بکەن و کات و شوێنی کۆبوونەوە دیاریبکەن، بەڵام ئەو سەرکردانە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکرد لە بەرامبەریشدا سەدر ئەمڕۆ بەغدای بەرەو نەجەف جێهێشت.
هەروەها، وا بڕیاربوو هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح چاوی بە سەدر بکەوێت، بەڵام ئەو دیدارە بەهۆى گەڕانەوەى سەرۆکى ڕەوتى سەدر بۆ شارى نەجەف هەڵوەشاوەیەوە.
ڕۆژی ٢٦ی ١ی ٢٠٢٢ موقتەدا سەدر بە سەردانێک لە نەجەفەوە گەیشتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، چاودێرانی سیاسیی کۆبوونەوەکەیان بە “یەکلاکەرەوە” لە دۆسیەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەقەڵەمدەدا.
سەدر پێشتر لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو، کە لاری نییە لەوەی بەشداریی لە حکومەت بکەن، بەڵام نابێت نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشدار بێت لەو حکومەتەدا.
ئ.م