سەربازێک بەنای عوسمان ئۆزچالملی، کە لە زیندانێکی ئیزمیر سەربازیی بۆ دەوڵەت دەکرد، دوای ئەوەی هەڕەشی کوشتنی لێکرابوو، تەرمەکەی دۆزرایەوە، باوکیشی فەرماندەکەی بە بەرپرسیار دەزانێت.
پێشتر ئەو سەربازە بە باوکی وتبوو کە هەڕەشەم لێکراوە، بۆیە لە کاتی بە خاکسپاردنەکەیدا، خزمەکانیان ڕێگەیان بە سەربازەکان نەدا بەشداری مەراسیمەکە بن و ئاڵای دەوڵەتی تورکیان لەسەر تابوتەکەی لابرد.
باوکەکەی لەسەر کوشتنی کوڕەکەی بە ڕۆژنامەی ‘یەنی یاشام’ی وتووە؛ بەرپرسیاری مردنی کوڕەکەم فەرماندەکەیەتی، کوڕەکەم پێش مردنی وتبووی:”باوکە لێرە فشارم بۆدێت، لێم دەدرێت، سووکایەتیم پێدەکرێت و هەڕەشەم لێدەکرێت”.
س.ح