سەردار عەزیز دەڵێت، تورکیا لەسەر خاکی عێراق بنکەکانی بەناوی بنکەی کاتی دەکاتەوە، بەڵام نیازی ڕۆشتنی نیەو زیاتر بەرەو ناوچەی موسڵ دەچێت.
سەردار عەزیز توێژەر و خاوەنی دكتۆرا لە زانستە سیاسیەكان دەڵێت، تورکیا دەیەوێت لەگەڵ عێراق هاوکێشەیەکی نوێ بهێنێتە ئاراوە، ئەویش هاوکێشەی ئاوە بەرامبەر بارەگا.
ئەو توێژەرە کە لە هەمانکاتدا مامۆستای زانکۆیە لە ئێرلەندا لە فەیسبوکی خۆیدا دەڵێت، حکومەتی عێراقی تا بێت لە ڕووی ئاوەوە بارودۆخی خراپ دەبێت و تورکیاش هەتا بێت توانای کۆنترۆڵی زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا لەسەر خاکی عێراق بنکەکانی بەناوی بنکەی کاتی دەکاتەوە، بەڵام نیازی ڕۆشتنی نیەو زیاتر بەرەو ناوچەی موسڵ دەچێت.
بەڕای ئەو توێژەرە، نوخبەی سیاسی عێراق لە نیازی فراوانخوازی تورکیا تێناگەن و هێشتا وا دەزانن تورکیا تەنها بۆ پرسی پەکەک دێتە ناوچەکە.
پێشیوایە ئەم هاوکێشە نوێیە، سەرەتای سەردەمێکی نوێیە کە تیادا عێراق هەتابێت زیاتر پێویستی بە ئاوەو لە بەرامبەردا توانای لاواز دەبێت بۆ دابینکردن و چارەسەرکردنی پرسی ئاو، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ش لە هەزاردا سێی بۆ پرسی ئاو تەرخانکردووە.
ی. ک