دوای ئەوەی پەرلەمانتاریکی هەدەپە پرسیار لە بارەی هۆکاری سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر ڕێبەری گەلی کورد، ئاراستەی وەزیری دادی دەوڵەتی تورک دەکات لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پرسیارەکانی دەگەڕێندرێتەوە ناینێرن بۆ وەزیرەکە.
فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری هەدەپە سەبارەت بە گۆشەگیری بەردەوامی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کە داوای وەڵامی بەکر بۆزداغ، وەزیری دادی دەوڵەتی تورکی کردبوو، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیاوە پرسیارەکانی گەڕایەوە و نەیانهێشت ئاراستەی وەزیرەکە بکریت.
لە وەڵامی دوێنێ پەرلەمان بۆ پرسیارە نوسراوەکانی ئەو پەرلەمانتارەدا، پرسیارەکان بە ڕای کەسی پێناسە کراوە و دەڵێت بە گوێرەی یاسا نابێت ڕای کەسی بخرێتەڕوو پرسیارەکان ئاراستە دەکرێت.
لە وەڵامی پەرلەمانتارەکەدا پەرلەمانی تورکیا وتویەتینابێت ئەو پرسیارانە لە وەزیر بکرێت، لە کاتێکدا ئوجا پرسیویەتی: ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالیدا سەپێنراوە، بنەمای یاسایی چییە؟.
پەرلەمانتارەکەی هەدەپە پرسیویشیەتی: زیندانیانی ئیمرالی لەسەر کام ماددەی دەستوور دەخرێنە گۆشەگیرییەوە؟ چۆن؟ ئایا ڕوونی دەکەیتەوە لە یەک کاتدا هەموو زیندانەکانی ئیمراڵی لە هەموو پاراستنێکی یاسایی چۆن بێبەس دەکرێن؟.
ها-ع