خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی ٧٣ ساڵییدا کۆچی دواییکرد.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لە زاری وەزارەتی کاروباری سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خەلیفە بن زاید عومەر ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کردووە.
حکومەتی ئیمارات بەبۆنی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ٤٠ ڕۆژ ماتەمینیی فەرمیی ڕاگەیاند، کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، هاوکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش دەوام لە سەرجەم فەرمانگە حکومیی و ناحکومییەکانی وڵاتەکە ڕاگیرا.
ب.ل