شاندی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و دۆخی عێراق و پێشهاتە سیاسییەکانیان هەڵسەنگاند.
ئەمڕۆ لە درێژەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان بۆ بەغدا، شاندی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوتلە جیاوازەکانی عێراق کۆبوونەوە.
سەرەتا شاندەکە لەگەڵ حەسەن فەدعەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی کۆبوونەوە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان نێوانیان تاوتوێکرد.

هاوکات باسیان لە خراپیی دۆخی خەڵک و هەڵکشانی گەندەڵیی و کەمیی خزمەتگوزارییەکان کرد و هەردوولا کۆکبوون لەسەر کاری هاوبەش بەئاراستەی ئەنجامدانی چاکسازیی و بەدیهێنانی مافەکانی خەڵک.
دواتر لەگەڵ هەریەکە لە یوسف کەلابی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و نەوفەل ناشی، نوێنەری سابیئەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کرد.


د.ع