شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری گەیشتنە تورکیا و لەبارەی سەپاندنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکاندا دەکەن.
شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری، ٣٦ کەس لە پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمیستەکان لە حەوت وڵاتی جیاواز لەخۆدەگرێت، گەیشتنە تورکیا، ئامانجیش لە سەردانەکەیان گفتوگۆکردنە لەبارەی سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالان، لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە تا ڕۆژی هەینی ٢٧ی مانگ، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئامەد کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
شاندەکە بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون هەریەکەیان دەچنە پارێزگایەکی دیاریکراو.
لەکۆتایی زنجیرە کۆبوونەوەکەیان، لە ئەستەنبوڵ یەکدەگرنەوە و ڕۆژی شەممە ٢٨ی کانوونی دووەم فۆرمێکی (کۆڕ) نێودەوڵەتی دژی سەپاندنی گۆشەگیری لەو شارە ئەنجام بدەن.
ش. ئـ