شەش زیندانی سیاسی لە زیندانی تاکەکەسی کە لە زیندانی سیلیڤری بۆ زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ دوورخراونەتەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
شەش زیندانیەکە لە زیندانی سیلیڤریەوە بۆ زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی شاری تەکرداغ-ی تورکیا دوورخراونەتەوە و لە ژووری تاکەکەسیدا دەستبەسەرکراون کە پێیان دووترێت ‘قەفەس’.
زیندانیەکان دوو دوو لە ٣ حوجرەدا بەندکراون و فشارێکی زۆریان لەسەرە و بەو هۆیەوە لەدژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
پارێزەرانی زیندانیان ڕایانگەیاند کە ٦ زیندانیەکە بەر لە ٢٠ ڕۆژ گواستراونەتەوە و بە بیانوی ئەوەی لە قاوشەکاندا جێگا نییە، لە حوجرەی قەفەسدا جێگیرکراون.
پارێزەران دەڵێن: هەموو مافێکی سەرەتایی زیندانیان ڕەتکراوەتەوە و بەو هۆیەشەوە دەسیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
زیندانیان ١٥ ڕۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی زیندانەکە ئەنجامدراوە.
ک.س