لە ئیدلب لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی دەوڵەتی تورک شەڕ ڕوویدا و لە هەردوولا کوژراو هەیە.
ئەمڕۆ لە بەرەی ئەلفتیرای چیای زاویەی باشوری ئیدلب، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕوویدا.
هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی تورک بارەگا و خاڵەکانی هێزی حکومەتی سوریا-یان لە شاروچکەی کەفرۆما و هاسی باشوری ئیدلب تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا بارەگایەکی سەربازی ڕژێمی سوریا، کە چەکی قورسی تێدابوو تەقییەوە.
لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێڵی سەربازیی بو گوندەکانی ئیدلب ڕەوانە کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەهەردوولا کوژرا و بریندار هەیە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئامارێک بڵاو نەکراونەتەوە.
د.ع