ئەمڕۆ كۆمپانیای غازی بەسڕە بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی غازی شلى ناوچەکەمان ڕێژەى لە ٨٠%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەکات و زیادەكەی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكەین و لە هەمانکاتیشدا كار لەسەر پەرەپێدان و فراوانكردنی بڕی هەناردەکردن دەکەینەوە.
مەرفا ئەسەدی، جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕی، بەڕێوەبەری باڵای بەرهەمهێنانى غازى بەسرە بە میدیا ناوخۆییەکانى عێراقى ڕاگەیاندووە، بەرهەمهێنانی غازی شلى ناوچەکەمان ڕێژەى لە ٨٠%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەکات و ئەوەشى وەک زیادە دەمێنێتەوە هەناردەی دەرەوەی وڵاتى دەكەین.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا مەرفا ئەسەدى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستاشدا كار لەسەر پەرەپێدان و فراوانكردنی بڕی هەناردەکردنى غازى شل بۆ دەرەوەى وڵات دەکەینەوە.
جێگەى ئاماژەیە، ئەو بەرپرسەى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى غازى بەسرە ئاماژەى بەو ناوچانە نەکردووە، کە غازى شلى عێراقى بۆ هەناردە دەکەن و ئاماژەى بە بڕى هەناردەکردنى ڕۆژانە نەکردووە.
ئ.م