وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، بڕیارمانداوە ٦٠ تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرین، دەشڵێن، ناردنی ئەم بڕە نەوتە یارمەتیدەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی سارد و سەرماى زستان لەناوچەکانى هەرێم.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت و وەزیری نەوت بڕیارمانداوە ٦٠ تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرین.
ئاماژەی بەوەشكراوە، ناردنی ئەم بڕە نەوتە یارمەتیدەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی سارد و سەرماى زستان لەناوچەکانى هەرێم.
ئەمە لەكاتێكدایە، حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشتر بریاریدا هەرماڵێکى ناوچەکانى هەرێم بڕى یەک بەرمیل نەوتیان بەبڕى ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێبدات، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان ڕەتیانکردەوە نەوت بەو بڕە وەربگرن.
هـ.ئ