پێنجشەممە, 16 أبر 2020 – 14:12 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
عەمار حەکیم، ڕابەری ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لە هیچ دۆخێکدا و بە هیچ بیانوویەک، دووبارەکردنەوەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق پاساوی نییە و قبوڵ ناکرێت.
حەکیم ئاماژەی بەوە کرد، کردنە ئامانجی یەکێک لە کامپی ئاوارەکان لە نزیک شاری مەخمور لە باکوری عێراق چۆن دەتوانرێت شرۆڤە بکرێت؟
وتیشی:”پێشێلکردنی بەردەوام لەلایەن وڵاتانەوە ئیدانە دەکەین و داوا لە دەوڵەت دەکەین کە بەرپرس بێت لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە”.
ڕەوتی حیکمە یەکێکە لە بزوتنەوە سەرەکیەکانی گۆڕەپانی سیاسی ئێستای عێراق و لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزاراوەو خاوەنی ٢٥ کورسی پەرلەمانی عێراقە.
ش.ف