سێشەممە, 9 يون 2020 – 09:30 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕۆکێتێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا و نزیک شوێنی مانەوەی هێزە ئەمریکی و عێراقییەکانی کردە ئامانج.
لەو بارەیەوە سوپای عێراق ڕایگەیاند: لە هێرشێکی نوێدا دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، گروپە چەکدارە نەناسراوەکان، شەوی ڕابردوو ڕۆکێتێکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرد کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و عێراقی کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای عێراق ئاماژە بە زیانەکانی ئەو هێرشە نەکراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند: ڕۆکێتەکە لە ناوچەی ‘عەرەب حەزیر’ لە باشوری فڕۆکەخانەکەوە ئاراستە کراوە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە و گەڕانیان بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو هێرشە دەستپێکردووە.
تا ئێستا هیچ کەس یان گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ک.س