فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٣ کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی دەیاریی یۆنانەوە ڕەوانەی تورکیا کراونەتەوە و لە دەریای ئیجە ڕزگارکراون.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و باسی لە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا کردووە و ڕایگەیاندووە: دوێنێ لە ئایدن ٢٨ کۆچبەر ڕزگارکراون، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە ڕەوانەی تورکیا کراونەتەوە، هەروەها لە پارێزگای ئەنتاڵیاش نۆ کۆچبەر دەستگیرکراون، کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە.
باسی لەوەشکردوە، لە پارێزگای ئیزمیریش لە ناوچەکانی چەشمێ و فۆتچا ٤٦ کۆچبەر ڕزگارکران، کە دوای گەیشتنیان بە سنوورەکانی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتکراونەتەوە.
ب.ل