یەكشەممە, 5 أبر 2020 – 09:47 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
شەوی ڕابردووعەلی محەمەد یونس، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵای لوبنان و ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕێکخراوە، لە گوندی “زەوتەری باشور” لە باشوری لوبنان، لە هێرشێکی چەکدارییدا کوژرا.
حزبوڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو فەرماندەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و بە تیرۆر ناویلێناوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی ئاشکرا نەکردووە و ڕایگەیاندووە گروپێکی تایبەتی ڕاسپاردووە تە لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بکەن.
ش.ف