بەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیەکی دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا.
شانەی جەنگی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هیزێکی سەر بە دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین لە کاتی گەڕان و پشکنین بۆ پاشماوەکانی داعش لە چیای مەکحول، بۆمبێکی چینراویان پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی هێزەکە بەناوی هیشام محەمەد کوژراوە و ئەندامێکی هیزەکەش برینداربووە.
هیشام محەمەد، فەرماندەی لیوای دژەتیرۆری عێراق بووە لە پارێزگای سەلاحەدین و سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی کردووە.
ی. ک