وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕژانی خوێنی عێراقیەکان خۆش نابن، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش له په‌یوه‌ندیدایە له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ ئاشكراكردنی چۆنییەتی به ئامانجگرتنی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان لەناو خاکی عێراق.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕژاندنی خوێنی هیچ عێراقییەک خۆشنابن، بە پێویستیشی زانی تورکیا تاوانەکە ڕوون بکاتەوە و لەپێناو پاراستنی دراوسێیەتیی عێراق و تورکیا.
هەروەها لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندی و ڕاوێژدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هێرشه‌كەی دەوڵەتی توركیاوە.
خەفاجی ئاماژه‌ی بەوەشدا چه‌ند ورده‌كارییه‌كیتر هه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە ده‌كرێت بۆ ئاشكراكردنی “هۆكاری ئه‌و هێرشه و چۆنییەتی به ئامانجگرتنی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراوه و له‌نێو سنووری عێراق”.
س.ح