وڵاتی قەتەر ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە سوپای لوبنان ٦٠ ملیۆن دۆلاری وەک پشتیوانی پێشکەش بەو وڵاتە کردووە.
ئاژانسی هەواڵی قەتەر ڕایگەیاند، لە چوارچیوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەردا دێت، کە لە لە چوارچێوەی پابەندبوونی پتەوی قەتەر دێت بۆ پشتیوانیکردن لە کۆماری لوبنان و وەستان لە پاڵ برایانی گەلی لوبنان، جگە لەوەی باوەڕی پتەوی بە گرنگی و پێویستی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕاگەیاندنە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی قەتەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی قەتەر، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کە لوبنان بانگهێشتی کردوون.
ئەوەس دوای ئەوە دێت کە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو قەتەر ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی ساڵێک بە بڕی ٧٠ تۆن خۆراک لە مانگێکدا پاڵپشتی سوپای لوبنان دەکات.
لوبنان بەدەست قەیرانێکی ئابووری سەختەوە دەناڵێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێکرد کاتێک سیستەمی دارایی وڵاتەکە لە ژێر قورسایی قەرزی سیادی و ئەو ڕێگا ناپایەدارانەی کە پارەی بۆ دابینکرابوو.
لوبنان سەردەمانێک بە سویسرای ڕۆژهەڵات ناسرابوو، بەڵام بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و ململانیی ناوخۆیی ڕوبەڕوی قەرزداریەکی زۆر بوەوە و
هەندێک لە ئابووریناسان سیستەمی دارایی لە لوبنان بە ساختەکارییەکی ڕێکخراوی نیشتمانی وەسف دەکەن کە تیایدا پارەی نوێ قەرز دەکرێت بۆ پێدانی باجی قەرزدەرەکانی ئێستا و ئەم پلانە سەرکەوتوو دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی تا ئەو کاتەی پارە نوێیەکە تەواو دەبێت.
لە سەرەتای ئەم ساڵ بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی کە قەیرانی ئابووری لە لوبنان خراپترین قەیرانی وڵاتەکەیە لە دوای پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە و ڕایگەیاندووە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری درێژخایەنی ئەو وڵاتە دروست دەکات.
ها-غ