قەسەدە بڵاویکردەوە، شەڕی نێوان هێزەکانیان لەگەڵ چەتەکانی داعش کە لە بەرەبەیانیەوە بەردەوام بووە ٢٢ چەتە کە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی سەناعە کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕەکانی ئەمڕۆی حەسەکە، ٢٢ چەتە کە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی سەناعەی سەر بە شارۆچکەی غوێران کوژراون و بەرەی باکوری زیندانەکەش بەتەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە.
قەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە: لەو شەڕانەدا ٢٢ چەتە کوژران و چەتەیەک دەستگیرکروە هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارکراوی چەک و تەقەمەنی چەتەکانی داعشدا گرتووە.