میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ كاسبكاران و خاوەن دوكانانى پارێزگای دیوانیە بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دۆلارەوە دوكانەكانیان داخست و مانیان لەکارکردن ڕاگەیاند و داوایانکردووە نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێندرێت.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ كاسبكاران و خاوەن دوكانانى پارێزگای دیوانیە بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دۆلارەوە دوكانەكانیان داخست و مانیان لەکارکردن ڕاگەیاند .
ئاماژەبەوەشکراوە، كاسبكاران و خاوەن دوكانانى پارێزگای دیوانیە داوایانکردووە حکومەتى عێراق نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێنێت.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ەوە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست، كە ١٦٩ هەزار دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك.
هـ.ئ