ئەمڕۆ ‘پارتی کەتائیب’، کە لە مەسیحیانی توندڕەوی لوبنانە و دژی دەستێوەردانی حزبوڵای لوبنانە لە کاروباری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە سێ ئەندام پەرلەمانیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ناکارامەیی حکومەت دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
هەروەها باسی دەستلەکارکێشانەوەی دوو پەرلەمانتاری دیکەی ئەو حزبەش دەکرێت بە هامان ئامانج، بڕیارەکەش لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەندامێکی ئەو حزبە لەلایەن سەرکردایەتی ‘پارتی کەتائیب’ـەوە دراوە کە لە تەقینەوەکەدا کوژراوە.
سەرکردایەتی حزبەکە ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە بۆ دەستگەیشتن بە لوبنانێکی ئازاد و سەربەخۆ و بەتوانا دراوە و داواش لە پەرلەمانتارانی دیکە دەکەین دەستلەکاربکێشنەوە تا خەڵکی لوبنان بڕیار بدەن کێی وڵات بەڕێوە ببات.
س.ح