دوای ئەوەی دوێنێ سوپای لوبنان هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئیسرائیلی لە باشوری لوبنان بڵاوکردەوە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.
سوپای لوبنان بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکردووە کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی کە ٢٠٠ مەتر هێڵی شینی بەزاندبوو لە سەر شاڕۆچکەی عیتائەلشەعب لە لایەن سوپای لوبنانەوە خراوەتە خوارەوە.
ئەمڕۆش ئویخای ئدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر بەتویتێک خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە سەر سنوورەکانی ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند و ناوبراو جەختی کردوەتەوە کە هیچ دڵەڕاوکێیەکیان لەدەست گەیشتن بە زانیارییەکانی نێو ئەو فڕۆکەیە نیە.
لە ٢٣ی مانگی ڕابردووشدا حیزبوڵای لوبنان هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندبوو.
ک.س