ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ سەرۆكایەتییەكە، بە دەستوەردان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە، تۆمەتبار دەكات.
نەدا شاكر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە: سێ سەرۆكایەتییەكە دەیانەوێت، پرۆژەیاسای بودجە وەك ئەوەی نێرراوەتە ئەنجومەن، پەسەند بكرێت و نایانەوێت هیچ گۆڕانكاریی ڕیشەیی تێدا بكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، هۆكاری ئەوەیشی بۆ ڕێككەوتنی سیاسی، گەڕاندوەتەوە و ئاماژەی بەوەش كردوە، سێ سەرۆكایەتییەكە دەیانەوێت بە ڕێككەوتنی سیاسی، پشكی هەرێمی كوردستان و بودجەی خۆیان مسۆگەر بكەن.
٢٩ی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی ناردە ئەنجومەنی نوێنەران بۆئەوەی پەسەندی بکات. لە پرۆژە یاساكەدا بودجەی گشتیی وڵات بە بە ١٦٤ ترلیۆن دینار و كورتهێنانی ٧١ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە ٤٢ دۆلار و بەهای یەك دۆلاریش بە هەزار و ٤٥٠ دینار دیاری كراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش بە ١٢.٧% دیاری کراوە.
ئـ ت