دووشەممە, 20 أبر 2020 – 21:20 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا دوایی ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تورکیا ڕاگەیاند.
کۆجا، ئاماژەی بەوەکرد، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و ٤ ههزار و ٦٤٧ كهس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەتا ئێستا ٢ هەزار و ١٤٠ کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا گیانیانلەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەش کە لەتورکیا توشی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە ٩٠ ههزار و ٩٨٠ کەس.
د.ع