سێشەممە, 28 أبر 2020 – 19:38 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٠ کەسیان لە بەغدا و دوو کەس لە نەجەف و کەربەلا و ٣٩ کەسیان لە شاری بەسرە و دوو کەس لە کەرکوک و پێنج کەس لە موسەنا و ١١ کەس لە هەولێر و دوو کەس لە بابل.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوو گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، کە کەسێکیان لە شاری بەغدا و ئەوی دیکەیان لە هەولێر بووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٢١ کەسیان لە بەغدا و چوار کەسیان لە بەسرە و دوو کەس لە نەجەف و نەینەوا و شەش کەس لە زیقار بووە.
لەکۆتایشدا ئاماری گشتی خراوەتەڕوو، کە هەزار و ٩٢٨ کەسە، لەنێوانیاندا هەزار و ٣١٩ کەس چاکبوونەتەوە و٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
د.ع