بەپێی هەواڵێکی ڕاونگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئیدلب لەنێوان هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویداوە، هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ڕوسیا بەسەر ئاسمانی سنووری سوریا و تورکیا دەسووڕێنەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرەی فتێرا لە جەبەل زاویە لە باشوری ئیدلب ڕوویداوە و لە ئەنجامیدا، سێ سەربازی ڕژێم کوژراون و دووی دیکەشیان برینداربوون، هەروەها دوو چەتەش کوژراون.
ڕوانگەی سوری باسی لەوەش کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەو شەڕەدا، فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای ڕوسیا بەسەر ئاسمانی سنووری نێوان سوریا و تورکیادا لە ناوچەکانی سەرمەد، والدانا و دێرحەسەن تا ڕۆژئاوای حەلەب سووڕاونەتەوە و ئاڵۆزی بەردەوامە.
س.ح