کەمێک بەرلە ئێستا خۆپیشاندان دژى بەرزبونەوى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى لەبەردەم بیناى بانکى ناوەندى دەستیپێکرد و بەشداربوان داوا دەکەن، حکومەت نرخى دۆلار دابەزێنێت.
کەمێک بەرلە ئێستا خۆپیشاندان دژى بەرزبونەوى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى لەبەردەم بیناى بانکى ناوەندى دەستیپێکرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداربوان داوا دەکەن، حکومەت نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دابەزێنێت، چونکە کاریگەرى خراپى لەسەر ژیانى دانیشتوان هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکرد و بەجۆرێک لە هەفتەى ڕابردوودا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا.
ئ.م