سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو كەس بە دەمانچەی بێ دەنگ هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەناوچەى غەزالییەی بەغدا، دەشڵێت، لە ئەنجامدا پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكى دیکەش برینداربوو.
میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو كەس بە دەمانچەی بێ دەنگ هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەناوچەى غەزالییەی بەغداز
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو سەرچاوەیە باسیلەوەکردووە، لە ئەنجامى ئەو هێرشە چەکدارییەدا پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكى دیکەش برینداربوو.
دەشڵێن، دوای ئەنجامدانی هێرشەكە هێرشبەرەکان هەڵیانكوتایە سەر ئۆتۆمبێلی ئەو پۆلیسانە و چەكیان لەناوى دزیوە و پاشان بەرەو ناوچەیەكی نادیار هەڵاتوون و لە ئێستاشدادەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردوە .
هـ.ئ